Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 05:49

گەورەترین باندی ئێرانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە وڵاتی ئوردن گەورەترین باندی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، باندەكە ئێرانین و لە سووریا كاری قاچاقچێتی حەب و ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دراوسێ دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی وڵاتی ئوردن رایگەیاند: دەستبەسەر بڕێكی زۆری حەب و ماددەی هۆشبەردا گیراوە لە كاتێكدا هەوڵی گواستنەوەیان بۆ یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ دەدرا، هەروەها دوو گەورە قاچاخچیش دەستگیركران.

قاچاخچییەكان بەنیازبوون زیاتر لە 9.5 ملیۆن حەبی هۆشبەر و 143 كگم ماددەی حەشیش ببنە وڵاتێكی دراوسێ.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وڵاتی ئوردن جەختیشی كردەوە هەڵمەتی دەستگیركردنەكەیان بەشێوەیەكی تۆكمە ئەنجامداوە بەشێوەیەك كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بوو چاودێری ئەو قاچاخچییەكان دەكرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.