حكوومەتی عێراق بەفەرمیی پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی دیاری كرد.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی بۆ فەرمانگە حكوومییەكان دیاری كرد كە لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 16ی حوزەیران دەست پێ دەكات.
پشووەكە تا رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 20ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 23ی حوزەیران دەوام لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان دەست پێ دەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.