کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگری هۆڵەندا، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئه‌مه‌ریكی لە پەراوێزی کۆڕبەندی گفتوگۆی شانگریلا لە سەنگافورە رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به نیازه 24 فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف شازده راده‌ستی كێیڤ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان هیچ سنوورێك بۆ ئۆكراینا دانانه‌ن له به‌كارهێنانی ئه‌و فرۆكانه. كایسا ئۆلۆنگریەن ده‌ڵێت: ئێمە به هەمان ئەو پرەنسیپە كار دەکەین کە پێشتر له‌گه‌ڵ ئۆكراینا جێبه‌جێمان كردووه له راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانمان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کە کاتێک ئەو چەکانە دەگەیەنرێنە ئۆکراینا، ئه‌وان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان به‌كاری بهێنن.
وەزیری بەرگری هۆڵەندا، جه‌ختشی له‌وه كرده‌وه، هیچ سنوورێک بۆ بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە دانانرێت و ئۆكراینا ده‌توانێت بۆ هێرشکردن بۆردومانكردن له قوولای خاكی رووسیا به‌كاریان بهێنێت. کۆڕبەندی گفتوگۆی شانگری لا لە سەنگاپوور، كۆربه‌ندێكی ساڵانەی ئاسایشی نێوان حکومەتەکانە کە لەلایەن ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکانی دیکەی بیست و هه‌شت وڵاتی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بەشداری دەکەن.
کۆڕبەندەکە ناوی خۆی لە هۆتێلی شانگری لا وەرگرتووەو له ساڵی دوو هه‌زارو دووه‌وه لە سەنگافورە بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.