Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 03:16

پارێزگای هه‌ولێر: دەستکرا بە دانانى سیستەمى فێنک کەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،لە درێژەی هەوڵەکانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پەرەپێدان بەكەرتی تەندروستیی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان، به‌ فەرمانی پارێزگاری هەولێر و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، بە گوژمەی (224 ملیۆن دینار) لە سەر بوجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە پڕۆژەى دانانى سیتەمى فێنک کەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاواى هەولێر، پڕۆژەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەخۆشخانەی ناوبراو لەوبارەیەوە کێشەی هەبوو.

جێگەى باسە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژاوای ھەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکوومییە و یەکێکە لەو نەخۆشخانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خزمەتگوزاریی زۆر باشی پزیشکی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات و رۆژانەش ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەکەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.