Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:32

هۆشداری دەدرێت.. دەرمان بە ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی كێش مەكڕن

کوردستان TV
100%

كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان هۆشدارییەكی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند كە ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن، دەرمانێکی مەترسیداریان تێدایە و بەكاری مەهێنن.

كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لە هۆشدارییەكەدا بڵاوی كردەوە: شیکردنەوە تاقیگەییەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمەریکا، لەناو هەندێک لەو بەرهەمانەی بە ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی کێشی لەش دەفرۆشرێن، دەرمانی سیبوترامینیان دۆزیوەتەوە کە مەترسی لەسەر کۆئەندامی سوڕان و دڵ دروست دەکات.

سیبوترامین بەهۆی خراپیی پڕۆفایلی سەلامەتییەوە لە ساڵی 2010 لەلایەن دامەزراوە گەورەکانی دەرمان لە ئەمەریکا و ئەوروپا لە بازاڕی دەرمان کشێندراوەتەوە، چونکە دەرمانەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادکردنی لێدانەکانی دڵ.

بۆیە پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن کە ئەو بەرهەمە مەترسیدارانە رەنگە لە رێگای کەناڵە جیاوازەکانەوە بۆ فرۆشتن پێشکەش بکرێن، لەوانە ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن، دەرمانخانە، دوکانی گیادەرمانی، بەهاراتفرۆشەکان و کۆگای خۆراک.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لە ڕێی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن، تەنیا ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.