Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:16

بۆ یەكەمجار ڤاكسینی نەخۆشی شێرپەنجە بەرهەمهێنرا

کوردستان TV
100%

بەریتانیا بۆ یەكەمجار ڤاكسینی دژی نەخۆشی شێرپەنجەی بەرهەمهێنا و ئێستاش بەشێوەی تاقیكردنەوە بۆ چەندان تووشبووی شێرپەنجە لەناوخۆی وڵات بەكاردەهێنێت.

ڤاكسینەكە لەلایەن كۆمپانیای (بیۆنتێك ئێس ئی) بەرهەمهێنراوە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاوە دانی پێدانراوە.

ڤاكسینەكە ئێستا بەشێوەی تاقیكردنەوە بۆ هەریەك لە شێرپەنجەكانی قۆڵۆن و گەدە و پەنكریاس و پێست و سییەكان و میزڵدان و گورچیلە بەكاردەهێنرێت.

ئەوەی ئەم ڤاكسینە لە ڤاكسینەكانی تر جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە ڤاكسینی شێرپەنجە لە كاتی تووشبوون بە نەخۆش دەدرێت، بۆ نموونە ڤاكسینەكانی ئەنفلۆنزا و كۆڤید 19 بەر لە تووشبوون بە مرۆڤ دەدرێت، بەڵام ڤاكسینی شێرپەنجە لە كاتی تووشبوونی نەخۆش بە شێرپەنجە ڤاكسینەكەی پێ دەدرێت.

ڤاكسینەكە بەشێوەیەكی گشتی بریتییە لە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش بۆ ئەوەی جەستە بتوانێت رووبەڕووی خانە شێرپەنجەییەكان ببێتەوە و بەرامبەریان بجەنگێت و لەناویان ببات، جگە لەوەش ئەم ڤاكسینە ناهێڵێت دووبارە خانە شێرپەنجییەكان سەرهەڵبدنەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.