ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە پووش و پاوانی گوندێكی شارۆچكەی سیدەكان كەوتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی نەبوو و توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆل بكرێت.
بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاوی كردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پارچە زەوییەکی داپۆشراو بە پووش و پەڵاش لە گوندی ماوەتاوە لە شارۆچكەی سیدەکان.
بڵاویشی كردەوە: دەستبەجێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی سیدەکان چوونە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەکە بکوژێننەوە.
جەختیشی كردەوە كە خۆشبەختانە كەوتنەوەی ئاگرەكە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دوای خۆیدا نەهێنا.
بەرگریی شارستانیی سۆران داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا بە خێرایی پەیوەندییان پێوە بكەن بە هێڵی ژمارە (115)ی تایبەت بە بەرگریی شارستانییەوە.
سیدەكان/ مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.