Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:11

لە كەركووك ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی لە كەركووك ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست دا، ئافرەتەكە كاری ئاژەڵداری كردووە و بەهۆیەوە تووشی نەخۆشییەكە بووە.

نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری كەركووك بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ هەینی یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای كەركووك تۆمار كرا.

بڵاویشی كردەوە: ئەوەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵە بەناوی (شوكریە مەحموود نەسیف) و خەڵكی شارەدێی ریاز لە باشووری رۆژئاوای كەركووك.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئافرەتەكە كاری ئاژەڵداری كردووە و لە ڕێی ئاژەڵەكانییەوە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، چەند رۆژێك پێش ئێستاش لە رێگەی پشكنینی پی سی ئاڕەوە تووشبوونی بە نەخۆشییەكە دەركەوتبوو.

لە چەند رۆژی رابردووداش كەسێكی تر لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدابوو، هەروەها لە پارێزگاكانی تری عێراقیش بەتایبەت لە پارێزگای دیالە حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەكە تۆماركرابوون.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییەوە و لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، رێژەی مردنی مرۆڤیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە بریتییە 40%.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.