Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:48

کۆریای باکوور 10 هاژه‌كی بالیستی بەرەو دەریای ژاپۆن هه‌ڵده‌دات

کوردستان TV
100%

کۆریای باشوور رایگەیاند کە کۆریای باکوور، 10 هاژه‌کی بالیستی کورت مەودای بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژھەڵات)، ھەڵداوە.

سەرۆکایەتی کۆریای باشوور لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە 10 هاژه‌كی بالیستی کورت مەودا، لەلایەن پیۆنگ یانگەوە، بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژھەڵات) ھەڵداراون.

ڕاشیگەیاندووە کە زانیارییان لەبارەی ھەڵدانی هاژه‌كه‌كه‌ بالیستییەکان لەلایەن پیۆنگ یانگەوە، بە ژاپۆن و ئەمریکاوە داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە، ژاپۆن و کۆریای باشوور ڕایانگەیاندبوو کە کۆریای باکوور، هاژه‌كێكی بە ئاراستەی باشووری دەریای زەرد کە دەکەوێتە نێوان چین و نیمچە دوورگەی کۆریا، ھەڵداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.