Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:38

قەبارەی بازرگانيی هەرێمی کوردستان و کۆماری میسر ساڵانە زياتر لە 60 ملیۆن دۆلاره‌

کوردستان TV
100%


سەروەر که‌مال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانيی کۆماری میسر کرد، کە پێکهاتبوون لە عمرو هزاع، وەزیری دەسەڵاتداری بازرگانی و اميرة نبيل، كونسوڵی بازرگانيی میسر و تمیم الداوي، جێگری سەرۆکی دەستەی هەناردەکارانی میسر.

لە دیدارەکەدا كە هەر یەک لە ڕاوێژکاری پەیوەندیەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتيی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ئامادەى بوون، شاندی ناوبراو ڕایانگەیاند: مەبەستی سەردانەکەیان بۆ زه‌مينه‌سازييه‌ بۆ سەردانى شاندێکی ئاستبەرزی وەبەرهێنانی کۆماری میسر بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو، هەروەها جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێکی گرنگ لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری مصر، بۆ دروستكردنی ڕایەڵەكی پتەوی ئابووری نێوان هەردوولا.

شاندەکە خۆشحاڵيی خۆیان بەرانبەر بەو پێشکەوتنە بەرچاوەی كه‌ هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینیوە، نيشان دا، كە دەبێتە جێگەی سەرنجی وەبەرهێنەرانی کۆماری میسر.
شایەنی باسە ئەم چالاکییانەی کۆماری میسر، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی ساڵی 2021كە لە نێوان (عێراق - میسر - ئوردن) واژۆ کرا. هەوڵ دەدرێت پەیوەندییە ئابوورییەکان زیاتر بەرەوپێش ببرێن و هەرێمی كوردستانیش سوودمەند بێت.
قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میسر ساڵانە لە 60 ملیۆن دۆلار زیاترە، ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بەهێزی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.