Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:29

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

کوردستان TV
100%


سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری ئاماژەی بەوە کرد کە هێڵی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەنسیم، باقری لە پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت بۆ ڕۆژنامەنووسان دوواوە.

باقری ڕایگەیاند: گۆڕینەوەی پەیام لەگەڵ ئەمریکا وەک ڕابردوو درێژەی هەیە. هیچ پچڕانێک لەم بابەتەدا ڕووینەداوە.

هەروەها باقری باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکادا هەوڵەکان درێژەیان هەیە بۆ گواستنەوەی دارایی بلۆککراو لە دەرەوەی وڵات بۆ ئێران، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوام دەبن لەسەر سیاسەتی سەرکۆمار ڕەئیسی بۆ پەیوەندی باش لەگەڵ دراوسێکان و بەهێزکردنی هاریکاریی.

سەبارەت بە سپاردنی دۆسیەی چالاکییە ئەتۆمییەکان بە ئەمینداری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی عەلی شەمخانی، باقری ڕایگەیاند: دۆسیە نییە، چالاکییە. ئەم چالاکییانەش لە ژێر چاودێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییدا بەردەوامن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.