Erbil 23°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:55

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ 77ەمین كۆبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان - ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، وەکو شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری له‌ 77ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاسایی تەندروستی جیهانی بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی بەردەوامی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO لەشاری جنێف کرد.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تەوەرە سەرەکیەکانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی تەندروستی جیهانی لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگەیی و شێوازی ژیان و چاکسازی و گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی و گونجاندنی سیستەمەکانی تەندروستی و زوودەستنیشانکردن و پێشینەیی بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندی پتەوی نێوان کۆمەڵگاکان و فەراهەمکردنی باشترین ژیانی تەندروست بۆ هاوڵاتیان لە هەمووشوێنێکی جیهاندا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.