کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە راگەیاندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو به ئەپیکۆر ئاماژهی بهوهكردووه، ههندێك راپۆرتمان بینیوه کە باس لەوە دەکەن کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت نەرمی نانوێنن.
هاوكات ئهو راپۆرتانه هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە رێگەی بۆریی عێراق تورکیایان خستوهته سهر شانی ئهپیكۆر.
راشیگهیاند، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە ههشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، سهرجهمی ئەو راپۆرتانە بە ناڕاست دەزانێت و رایدهگهیهنێت، ئەو بابەتە بە جۆرێك باس دەکرێت وەک ئەوەی ئێستا دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان له ئارا دابێت و ئهوه ئهپیكۆره كه لهو بارهوه نهرمی نانوێنێت.
هاوكات ئەپیکۆر جەخت دەکاتەوە لەوەی له ئێستادا هیچ دانوستاندنێک لەنێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا له ئارا نییه و دوایین دانوستاندنیان لە رۆژانی حهوت بۆ نۆی مانگی یەکی ئەمساڵ بووە.
ههروهها کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان جەخت دەکاتەوە كه ئامادەیە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتهوه بەمەرجێک رێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی مافە داراییەکانیان لەبری هەناردەکردنی نەوت لە رابردوودا بدرێتەوە و بۆ داهاتووش گەرەنتیان پێبدرێت، بەو مەرجەی بازرگانییەکانی نێو گرێبەستەکانیان پارێزراو بێت.
لای خۆیهوه مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر پێیانوایە باشترین رێگە بۆ دۆزینەوە چارەسەر کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.