Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:41

بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ه‌27ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه‌،بڕی(85,199,634)دینار(هەشتاو پێنج ملیار و سەدو نەوەدو نۆ ملیۆن و شەش سەدو سی چوار هەزار دینار) لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی2024، بەشێوەی نەختینە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بڕه‌كه‌ بریتییە لە 50٪ داهاتی باج و ڕەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.   

 


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.