Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:15

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان داخست.

 وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه‌، لە میانی هەوڵە بەردەوامەكانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی لە هەولێر داخست.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، داوا لە سەرجەم كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان، كۆگاكان و دەرمانخانەكان دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن ئەگەر نا سزادەدرێن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.