Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 15:43

دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان داخران

کوردستان TV
100%

لە میانی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانەوە دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی لە هەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخست.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان و کۆگا و درمانخانەکان كرد کە پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە ئەگەر نا سزا دەدرێن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.