Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 14:37

جووتياران ڕێنماییی دروێنەکردنیان پێ دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنەکردن، بە چەند خاڵێک ڕێنمایى جووتياران دەكات:
ڕێنماییی تایبەت بە جووتیاران و خاوەن دەڕاسەکان:
1- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6کغم)لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
2- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
3- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
4- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
5- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامیی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
6- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
7- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، وێڕای سەلامەتی، هیوای خێروبەرەکەت بۆ بەرهەمی جووتیاران دەخوازێ.

تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (115) و (125)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (122)

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.