Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 11:37

یانه‌ی سه‌د بۆ جاری 19 له‌ مێژووی خۆی نازناوی جامی ئه‌میری قه‌ته‌ری به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

له‌ یاری كۆتایی جامی ئه‌میری ولاتی قه‌ته‌ر هه‌ردوو یانه‌ی سه‌د و قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ستادیۆمی مه‌دینه‌ی فێركاری رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌.

له‌ ته‌واوی ماوه‌ی یاسایی یاریدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌وڵی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ بوون ، به‌مه‌ش چه‌ند جارێك گه‌یشتنه‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ، به‌لام هیچ لایه‌كیان له‌ تۆمار كردنی گۆل سه‌ركه‌وتوو نه‌بون و یاری به‌بێ تۆمار كردنی گۆل ته‌واو بوو.

له‌ گێمی یه‌كه‌می كاتی زیادكراو هیچ گۆرانكاریه‌ك له‌ ئه‌نجامی یاری رووینه‌دا، له‌ خوله‌كی 109 ئه‌كره‌م عه‌فیفی یاریزانی سه‌د به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، دوو خوله‌ك به‌ر له‌ ته‌واو بوونی گێمی زیادكاوی دووه‌م ، ماتیۆس ئۆریبی كۆلۆمبی تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی یانه‌ی سه‌د تۆمار كردو سه‌ركه‌وتن و نازناوی جامه‌كه‌ی به‌خشیه‌ یانه‌كه‌ی.

 یانه‌ی سه‌د بۆ جاری 19 له‌ مێژووی خۆی نازناوی جامی ئه‌میری قه‌ته‌ری به‌ده‌ستهێنا ئه‌و جامه‌ی له‌ ساڵی 1973 ده‌ستی پێكردووه‌و ساڵانه‌ به‌رده‌وامه‌ .   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.