Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:04

بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2011 یانەی پاناتینیکۆس سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی یۆرۆلیگ

کوردستان TV
100%


لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ یاریه‌كه‌ لە بەرلین بەڕێوەچوو، یانەی پاناسینایكۆسی یۆنانی بە ئاسانی بە ئەنجامی 73-57 لە فه‌نێرباخچەی توركی بردەوە.
پاناتینیکۆس بە خێرایی دەستی پێکرد و هه‌ردوو هه‌ولی به‌ده‌ستهێنان و تۆمار كردنی خاله‌كانی ده‌دا و توانی چاره‌گی یه‌كه‌م  بە ئەنجامی 22-13 له‌ پێشه‌وه‌ بێ .
یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌كچه‌ هه‌ولی دا بگه‌رێته‌وه‌ نێو كه‌ش و هه‌وای یاری و لە نیوەی یەکەمدا یارییەکەیان کردە 38-36 خاڵ،ماتیاس لێسۆرت پیاوی یاریه‌كه‌ بوو توانی به‌ته‌نها  17 خاڵ  تۆمار بكات.
کێندریک نون 14 خاڵ و جێریان گرانت 13 خاڵی دیكه‌یان بۆ تیپی براوه‌ زیاد كرد، نایجل هایس دەیڤس باشترین یاریزانی تیپه‌ توركیه‌كه‌ بوو به‌ ته‌نها 14 خاڵی بۆ فەنرباخچە زیادکرد. نەیت سێستینا و مارکۆ گۆدوریک هەریەکەیان 10 خاڵیان تۆمارکرد.یاریش به‌ سه‌ركه‌وتنی پاناسینایكۆس كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش بلیتێكی یاری كۆتایی خولی ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێنا.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.