Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 12:14

بەرهەمی ئەمساڵی دانەوێڵە لە گەرمیان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر دەبێت

کوردستان TV
100%


لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەست بە دوورینەوەی گەنم کراوە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران، لە ساڵی ڕابردوو باشتر بێت.

بەپێی ڕووپێویی دیجیتاڵی، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی بە دانەوێڵە چێندراوە؛ پێشبینی دەکرێت 220 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بێت؛ 6 هەزار جوتیار بۆ وەرگرتنی گەنم بە سایلۆکان ناونووس کراون.

ستار ئەوتاق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: "ئەمساڵ ڕێژەیەکی باش باران لە سنوورەکەمان باریووە؛ بۆیە پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵ زیاتر بێت لە ساڵی ڕابردوو".

جوتیارانی سنوورەکە لەگەڵ دەستپێکردن بە دروێنە، چاوەڕێن بەرهەم و ڕەنجی یەک ساڵەیان لە سایلۆکان وەربگیرێت.

یادگار دارا، جوتیارێکی گەرمیانە و لەم بارەیەوە دەڵێت: "دەستمان بە دروێنە کردووە؛ بە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی گەنمەکانمان لە سایلۆکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دڵخۆش دەبین".

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە لە هەماهەنگیدان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق، تا تەواوی گەنمی جوتیاران بە نرخێکی گونجاو وەربگیرێت.

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ کەرتی کشتوکاڵ وای کردووە ساڵ دوای ساڵ بەرهەمی جوتیاران زیاد بکات و دامەزراندنی دەیان سایلۆ خەمی عەمبارکردنی گەنمی لای جوتیاران نەهێشتووە.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.