Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 12:46

لە كاتی پێوەدانی دووپشك چی بكرێت باشە؟

کوردستان TV
100%

ئێستا كە لە دەستپێكی وەرزی گەرما نزیك دەبینەوە، حاڵەتی روودانی پێوەدانی دووپشك بەتایبەت لە گوند و ناوچە چۆلەوانییەكان زیاد دەبن، بۆیە لە كاتی پێوەدانی دووپشك پێویستە چەند هەنگاوێك ئەنجام بدەیت.

ئەگەر دووپشك پێی وەدای پێویستە بە خێرایی ئەم كارانە بكەیت:-

1-  پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین و بە لەسەرخۆیی و دڵدانەوەی کەسە تووشبووەکە دەست پێ بکەین.

2-  شۆردنی شوێنەکە بە ئاوی سارد و سابوون بۆ پاک بوونەوە و رێگری لە هەوکردن.

3-  خستنی پاڵەپەستۆێ سارد لە شوێنەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

4-  دەرکردنی دەزیلەی ژەهر ئەگەر هەبێت.

5-  ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە لە دەست یان قاچ بێت، بەرزکردنەوەی بە ئاراستەی بەرزی دڵ، ئەمەیان ڕێگری لە ئاوسان دەکات.

6-  لە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە دەکرێت لۆکە یان کلینکسێک بە فاس (شلەی سپیکەرەوەی جلوبەرگ ) بکەین و شوێنەکەی پێ چەور بکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک، ئەمەیان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ژەهراویبوون بە کارلێکی کیمییاوی لەگەل ژەهرەکە.

7- دەرهێنانی خێرای ئەلقە و گوستیلە و بازنە.

8- گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک.

لە كاتی پێوەدانی دووپشك دەبێت ئەم كارانەی سەرەوە بكەین، ئەی دەبێت چ نەكەین؟

1- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسی تووشبوو تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکو قیژاندن و هەراسان بوون.

2- لە ئەگەری بوونی دەزیلەی پێوەدان نابێ پێش شۆردن و ساردکردنەوەی شوێنەکە دەزیلەکە دەربکرێت.

3- نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت یان کەسێک هەولی مژینی شوێنی پێوەدان بدات بە بەهانەی دەرکردنی ژەهر.

4- نابێ هەوڵبدرێت بە بەستنەوەی دەست یان قاچ بە هیچ جۆرێک و لە هیچ سەرچاوەیەک ڕێگای پێ نەدراوە.

5- لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بۆ فریاکەوتن ئاگاداری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بین تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.