Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 13:57

سێ دەرمانخانە داخران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و دەرمانی میری (MOH)، سێ دەرمانخانە لە شاری دهۆك داخران.

تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ و میری MOH، سێ دەرمانخانە و شوێنێکی رێپێنەدراوی دەرمانفرۆشتنیان داخست، هەروەها رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنی دەرمانخانەکان و شوێنە رێپێنەدراوەکە گیرایەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان داوای لە هاووڵاتییان كرد تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدوور بگرن لە دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی.

هەروەها داواشی كرد لە ئەگەری بینینی هەر سەرپێچییەکیش لە بازاڕی دەرمان، پەیوەندییان پێوە بكەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.