Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 06:17

هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بڵند محه‌مه‌د مه‌ولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا بیانییەکان و نیشتمانییەکان و ناوی بازرگانیی کۆمپانیاکان و پەیوەندییەکان و نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازییان لە ئەلێکساندەر بێلا، سەرۆکی یەکەی ئابووری لە کونسولخانەی گشتیی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر و د.دارا پسپۆری ئابووری لە کونسولخانەی ناوبراو. 

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیان، بەوردی باسی سیستەمی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی کرد لە هەرێمی کورستان، و بایەخی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا ئەمریکاییەکان  و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی بە گرنگ زانی، لەم بارەیەوە ڕێککارەکانی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، کە تیایدا ئاسانکاریی زۆر بۆ دامەزراندن و کردنەوەی کۆمپانیا نیشتمانی و بیانییەکان کراوە، هەروەها ڕۆڵی کونسولخانەکانی بەرز نرخاند، لە هاندانی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ زیاتر وەبەرهێنان لە کوردستان.

دواتر شاندی میوان سوپاسی بەڕێوەبەری گشتییان کرد، بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی کۆی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان، هەروەها ئامادەییی خۆیان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دەربڕی، لەپێناو بەرەوپێشبردنی سیستەمی تۆمارکردن و دامەزراندنی کۆمپانیاکان و هەماهەنگیی زیاتری نێوان کۆمپانیا ئەمریکاییەکان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، لەپێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی و وەبەرهێنان.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.