Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 08:16

شاندى كشتوكاڵى هه‌رێم: پێويسته‌ لەسەر بنەمای بڕشتی گەنم مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت

کوردستان TV
100%


 شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و تیمی هونەريی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆبوونەوە. دواتر لەگەڵ ليژنەی 57 کۆبوونەوە، کە تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر چۆنیيەتی وەرگرتنی گەنم.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان كرا، لە چوارچێوەی هەموو ئەو ڕێکارانەی کە ئەمساڵ گیراونه‌تە بەر، بۆ سەلماندنی ڕاستی و دروستيی داتا و زانیارییەکانی جوتیارانی هەرێم، تاکوو بە هەمان شێوەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەرهەمی گەنمەکەیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن.

ئه‌گه‌رچى هه‌تا ڕادەیەکى باش لێکتێگەیشتن هەيه‌، بەڵام تاکوو ئێستا نەگەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایيی بڕیاردان، لەسەر چۆنیيەتی وەرگرتنی گەنم، شاندەکەی هەرێم جەختیان کردەوە کە ئەمساڵ پێويسته‌ لەسەر بنەمای بڕشتی گەنم واتە (غلە)، بۆ هەر دۆنمێک چەند لە جوتیارانی عێراق وەردەگیرێت، بە هەمان شێوەش مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

تیمەکەی حکومەتی فیدراڵ زیاتر جەختیان لەسەر بابەتی دانانی ڕێژەیەک دەکردەوە، به‌ڵام شاندی هەرێم دانانی ڕێژەیان پەسند نەکردووه‌. بۆ دەستەبەرکردنی مافی جوتیاران، بە ئامانجی گەیشتن بە بڕیارێک کە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دادپەروەری تێدا بێت، بڕیارە کۆبوونەوەكان به‌رده‌وام بن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.