Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 01:16

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ئێمە دڵتەنگ نین بەمردنی سەرۆککۆماری ئێران

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێمە دڵتەنگ نین بە مردنی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، و ره‌نگه‌ گەلی ئێران لە دوای کۆچی دوایی ڕەئیسی، لە دۆخێکی باشتردا بن. 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە دانیشتنی لێژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسدا، لە وەڵامی پرسیاری سیناتۆر تێد کروز، سەبارەت بەو سەرەخۆشییە فەرمییانەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ تارانی ناردبوو، ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئێمە دڵتەنگ نین بە مردنی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران.

بلینکن دەڵێت : "بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو کارە ترسناکانەی کە ڕەئیسی وەک سەرۆککۆمار تێوەگلا بوو، دەڵێم "جیهان باشتر دەبێت" ڕەنگە بۆ گەلی ئێران وا باشتر بێت. لای خۆیەوە سیناتۆر جۆن باراسۆ، ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گرت لەسەر سەرەخۆشیەکانی و بڕیارێکی لەو شێوەیەی بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسف کرد، بلینکن لە وەڵامدا گوتی، " ئێمە ئەو سەرەخۆشییە دەکەین کە وڵاتانی جیهان بۆ لەدەستدانی سەرکردەکانی وڵاتان دەیکەن، جا ئەگەر دوژمن بێت یاخود دۆست".

جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌ر زوو دوای گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆككۆماری ئێران،وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری دەربڕی و لە هەمان کاتدا جەختی لە پشتیوانیی خۆی لە خەباتی ئێرانییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکان کردەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.