Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 04:38

لە کەرکوک 3 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

کوردستان TV
100%


لە کەرکوک سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکەش بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. 

لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کەرکوک سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و لەو سێ تووشبووەشدا یەکێکیان تەندروستیی ئاسایی بووەتەوە و رۆشتووەتەوە ماڵەوە، دووانەکەی دیکەش  لە نەخۆشخانەی کەرکووک لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی کەرکوک بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستیی شارەکە و چەند لایەنێکی دیکە، هەڵمەتێکی چڕیان راگەیاندووە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. 

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندبوو، وەزارەته‌كه‌ هەڵمەتێکی ڕشاندنی شوێنی ئاژەڵان بە ماددەی دەڵتا مسرین، بە ئامانجی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە و نەهێشتنی گەنە کە هەڵگری سەرەکی نەخۆشییەکەیە، دەستپێکردووەو بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.


 وەزارەته‌كه‌ ئاشكراشی كردبوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چل حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی مردن هەیە، هەروەها پارێزگاری زیقار لە پێشەنگی ژمارەی تووشبوواندایە بە پازده‌ حاڵەتی توشبوو، کە دوو حاڵەتی مردن لەنێویاندا بووە، لە کاتێکدا نەینەوا شەش حاڵەت و مردنێکی هەبووە، بابلیش چوار حاڵەتی هەبووە و یەک حاڵەتی مردنی تێدابووە، لەکاتێکدا ژمارەی تووشبووان لە بەغدا گەیشتە شەش حاڵەت و کەسێکیش بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە مردووە. 

پسپۆڕان ته‌ندروستی رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن کە لە شوێنی بڕواپێکراو گۆشت بکڕن و لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەی نەخۆشییەکە تێیاندا بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.