Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 16:07

دەستبەسەر هەزار قوتووی شیری منداڵاندا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە هەزار قوتووی شیری منداڵان كە لەلایەن لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رێگەپێدراو نەبوون، دەستیان بەسەردا گیرا و دواتریش لەناو بران.

قوتووە شیرەكان لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر دەستیان بەسەردا گیرا و ژمارەیان 1000 قوتوو بووە.

قوتووە شیرەكان لە سێ جۆری جیاوازی شیری منداڵان پێكهاتبوون و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رێگەپێدراو نەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند كە سەرجەم شیرەكان لە شوێنێكی تایبەت لەناوبراون و خاوەنەكانیشیان رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.