ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە خشتەی یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2024یان لە حکوومەت وەرگرتووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەفوان بەشیر گەرگەری خشتەی یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2024ی لە حکوومەت وەرگرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە سەفوان بەشیر گەرگەری ڕایگەیاندووە کە خشتەی یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2024 بە ئامانجی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، دەخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا خشتەی یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2024 پەسەند کرد.
ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی عێراق، یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024و 2025ی پەسەند کرد کە قەبارەکەی بۆ ھەر ساڵێک198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 ھەزار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.