ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه، به ئاماده‌بوونی دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌یان سامی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆ كاروباری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ گه‌شه‌پێدان و ئه‌ندامانی ليژنه‌ی ته‌كنیكی لە نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌شداری له كردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی وۆركشۆپی گه‌شه‌پێدانی پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
شایانی باسه پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان، بەشێکە لە هه‌وڵەکان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و خۆگونجاندن له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریسه‌وه.
پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.