لە ئێران وادەیەكی سەرەتایی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكە دیاری كرا دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆمار.
دەستەی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند كە بەشێوەی سەرەتایی رۆژی 28ی حوزەیرانی داهاتوویان دیاری كردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران.
دوێنێ یەكشەممە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی تری یاوەریان بە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەر لە سنووری پارێزگای ئازەربێجانی رۆژهەڵات، گیانیان لەدەست دا.
وڵاتەكە ئێستا بەشێوەی فەرمی بێ سەرۆك كۆمارە، بەشێوەی كاتی محەمەد موخبیری جێگری رەئیسی كاروبارەكانی وڵات بەڕێوە دەبات تا هەڵبژاردنێكی نوێ لە ئێران بەرێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.