وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند كە بەبڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامێرێكی گرینگی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابین كرا.
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای وەزارەتەكەمان، ڕەزامەندی وەرگیرا بە تەرخانکردنی بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری تیشکی (مفراس) CT - Scan بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان لە شارۆچكەی چۆمان.
بڵاویشی كردەوە: دابینكردنی ئامێرەكە لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتینی ڕەوانەکردنی نەخۆش و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ دەڤەری چۆمان .
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردووشدا بەهەمانشێوە لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، ئامێری سیتی سكان بۆ هەریەك لە نەخۆشخانەكانی كۆیە و شەقڵاوەش دابین كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.