Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:38

سەرۆکكۆماری ئێران ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


گیانلەدەستدانی سەرۆكکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ڕووداوی تێکشاکانی هێلیکۆپتەردا ڕاگەیاندرا.

تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، بڵاویکردەوە کە لە ڕووداوی دوێنی تێکشکانی ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆکكۆمار ڕەئیسی تێدا بووە، هیچ کام لە سەرنشینانی ڕزگاریان نەبووە.

پاش 15 کاتژمێر لە گەڕان، پاشماوەی هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە، کە بەهۆیەوە هەریەک لە سەرۆکكۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و پارێزگاری تەبرێز، مالیک ڕەحمەتی و نوێنەری ڕێبەری ئێران خامنەیی، محەمەد عەلی ئالی هاشم گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسیدا دوو ئەندامی باڵای سەربازی سوپای پاسداران و سێ تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕێگەی دۆزینەوەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی کە لەلایەن تورکیاوە ڕەوانە کرا بۆ بەشداری کردنی لە هەڵمەتی گەڕاندا، پاشماوەی ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆکكۆماری ئێران ڕەئیسی و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، دۆزرایەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.