Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:25

وانەبێژانی زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێندرێن

کوردستان TV
100%


لیستی ناوی وانەبێژانی زانكۆ حكوومییەكان بۆ حكومەتی فیدڕاڵی بەرزكراوەتەوە تاوه‌كو دابمەزرێنرێن.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: "ناوی وانەبێژان كە ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لەوێشەوە بۆ حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دامەزراندنیان بەرز كراوەتەوە".

گوتیشی: "وەكوو دەزانین وانەبێژان ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە زانكۆ حكوومییەكان دەكەن، بەهۆی دانەمەزرانەوە بەشێك لە وانەبێژان ئەو ئەركەیان جێبەجێ كردووە، بۆیە لیستی وانەبێژانمان بەبێ جیاوازی بۆ دامەزراندن بەرز كردووەتەوە، تاكوو بتوانن لەو بوارەدا بەردەوام بن و خزمەتی زیاتر بە زانكۆكان بكەن".

لە هەرێمی كوردستان 14 زانكۆی حكومی هەن، كە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی دارایی و وەستانی دامەزراندنەوە، بەشێك لە وانەبێژان وانەی تێدا دەڵێنەوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.