لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو لە ویلایەتی غۆر ڕۆژئاوای ئەفغانستان دروست بوو و لە ئاکامدا، 50 کەس گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی ویلایەتی غۆر، عەبدولواحید حەماس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە دوێنێ ھەێنییەوە تا ئێستا، 50 کەس بەھۆی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی غۆر، گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر بەھۆی لافاوەکەوە، زیانی بەر دوو ھەزار خانوو و ھەزاران دۆنم زەوی لە ناوچەی فیروزکوە سەربە ھەرێمی غۆر کەوتووە، ھەروەھا ھەزار سەر ئاژەڵیش مرداربوونەتەوە.
رۆژی شەممە، پرۆگرامی خۆراکی جیھانی ڕایگەیاند بەھۆی لافاوەوە کە لەم چەند ھەفتەی ڕابردوودا لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە ویلایەتی بەغلان باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفعانستان دروست بوو، 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەزار خانوویش زیانیان بەرکەوتوە.
ھەر لەوبارەیەوە ئاژانسی کەشناسی ئەفغانستان ھۆشداری داوە لە باران بارینی بەخوڕ لە ویلایەتەکانی بەدەخشان، تەخار، بەغلان، پەنجشیر، لەغمان، کونار، نورستان و نەنگەرھار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.