سزای لهسێدارەنی پێنج بەندکراوی كورد کە یەکێکیان ئافرهته لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا، كه پێشتر بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بەماددەی هۆشبەر سزای لهسێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتهوه، سەرلەبەیانی ئهمڕۆ شەممە سزای لهسێدارەی پەروین موسەوی هاوڵاتیی تەمەن پهنجا ساڵی خەڵكی شاری مەراغە، هاوکات لەگەڵ چوار بەندکراوی دیكهی کورد بە ناوەکانی مەنسور ناسری تەمەن چل و پێنج ساڵ و خەڵکی بۆکان، یوسف سەعیدی چێهرە تەمەن سیی و دوو ساڵ، ڕامین لەوەندی تەمەن بیست و حهوت ساڵ و پەرویز قاسمی تەمەن سیی و پێنج ساڵ هەرسێکیان خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کرا.
هەنگاو باسی لهوهشكردوه، ئهو تۆمهتبارانه بهر له پێنج ساڵ دەستبەسەر كرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە به تۆمهتی بهكارهێنان و بازرگانیكردن به ماددهی هۆشبهر.
به گوێرهی زانیارییهكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو پەروین موسەوی لە بەندیخانەدا تووشی شێرپەنجە ببو و پێشتر باری تەندروستیی ناوبراو باش نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.