Erbil 15°C دووشەممە 04 تشرینی دووەم 23:21

هه‌ولێر... کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە چاودێری و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆر و کوالێتی و نرخى دەرمان بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.15، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە چاودێری و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆر و کوالێتی و نرخى دەرمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە پێناوى سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و بەرژەوەندى گشتیى، جەختى لە چاودێریکردنى وردى کەرتی دەرمان کردەوە، گوتیشى: "تەندروستى هاووڵاتییان لاى ئێمە لە سەرووى هەموو شتێکەوەیە و ئامانجى ئێمە وەکوو حکومەتى هەرێم ئەوەیە، باشترین و بەرزترین کوالێتی دەرمان لە شارەکەمان و هەرێمى کوردستان دابینبکرێت، نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت بەدەر لە رێنماییە زانستی و یاساییەکان دەرمان هاوردە بکات و هەموو جۆرە دەرمانێکى نایاسایی دەستییان بەسەردا بگیرێت". 

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر لیژنەى قایمقامیەت ناوەندى و پۆلیسى شارەوانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى ڕاسپارد لە هەڵمەتى چاودێریکردن و پشکنینی کۆگا و دەرمانخانەکان بەردەوام بن و لە هەرشوینێک دەرمانى خراپ و ماوە بەسەرچوو دەستى بەسەرداگیرا، ڕێکارى توند لەگەڵ ئەو شوێنە و خاوەنکەى بگیرێتەبەر.

لە کۆتایشدا، داواى لە هاو نیشتمانیان کرد، هاوکاری تیمەکان بن و ببنە بەشێک لەگەڵ ئەوان بۆ ڕێگریکردن لە دەرمانى کوالێتی خراپ و ماوە بە سەرچوو.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.