Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:49

مانچێسته‌رسێتی یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆماركرد.

له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 34 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، شه‌وی رابردوو یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌رسێتی به‌كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی 2-0، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌رسێتی یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌.

دوو گۆله‌كه‌ی سێتی له‌ رێگای یاریزان هالاند له‌ خوله‌كه‌كانی 51 و 90 تۆماری كرد، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر سێتی به‌ 88 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و ئاڕسیناڵ به‌ 86 له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ و لیڤه‌رپوول به‌ 79 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌، ئه‌ستۆن ڤێلا به‌ 68 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌مه‌، تۆتنهامیش به‌ 63 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.