Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:52

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ئامێرێكی گرینگی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی كۆیە دابین دەكرێ

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامێرێكی گرینگی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی شاری كۆیە دابین دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای وەزارەتمان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ دابینکردنی ئامێری تیشکی (مفراس) CT-Scan بۆ شاری کۆیە.

بڵاویشی كردەوە: دابینكردنی ئامێرەكە لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتینە لەسەر هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ دەڤەری کۆیە.

وەزارەتی تەندروستی هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتێكی تردا بڵاوی كردبووەوە كە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی نیشان دا بۆ دابینکردنی ئامێری تیشکی لەرەلەری موگناتیسی MRI بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.