Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:43

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەکرابوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لەچوارچێوەی بەرگرییکردنی لەخۆیان، مووشەکێکی بالیستی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیان لە یەمەن، ئاراستەکرابوون.

باسی لەوەش کردووە کە تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، زیانیان بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە ناوچەکە نەگەیاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکە، ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە مووشەکە بالیستییەکە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تیایدا تێکشکێندراوە.

تا ئێستا، حوووسییەکان ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.