Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:55

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ناوچەی فاشر لە سوودان، ڕایگەیاند: بە ئەنقەست کردنەئامانجی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێگریی کردن لە هاوکاری مرۆیی دەبێتە تاوانی جەنگ.

نووسینگەی گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەناوی گوتێرێسەوە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی فاشر بڵاوکردەوە.

گوتێرێس ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنانی چەکی قورس لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا ئاگاداریە و ئەمانە بوونەتە زیانگەیاندن بە گیانی دەیان هاووڵاتی مەدەنی و، ئاوارەبوون و زیانگەیشتن بە ژێرخانی مەدەنی.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بە ئاماژەدان بەوەی بەهۆی ئەو جەنگەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە درێژەی هەیە هاوولاتیانی مەدەنی ناوچەکە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە کە ڕووی لە هەڵکشان کردووە و، باسی لەوە کرد کە زیادبوونی پێکدادانەکان لە فاشر مەترسیی لەسەر 800 هەزار کەس دروست کردووە.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتێرێس، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پەباندی یاسای مرۆیی بن و، جەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی کردەوە بە شێوەیەکی خێرا و بێ بەربەست.

گوتیشی: بە ئەنقەست کردنەئامانجی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێگریی کردن لە هاوکاری مرۆیی دەبێتە تاوانی جەنگ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.