Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:21

بەشداربووانی پرۆگرامی IVLP سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەکەن

کوردستان TV
100%


لە درێژەی چالاکییەکانی پرۆگرامی ئەمەریکی سەرکردەی سەردانیکارانی نێودەوڵەتی ناسراو بە (IVLP)، شاندی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی  نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-یان کرد لە ئەمەریکا و لەلایەن دلۆڤان بەرواری بەڕێوەبەری کاروباری گشتی و ئەکادیمی، کاروان زێباری بەڕێوەبەری سیاسی و داکۆکیکردن و دەسکۆ شێروانی راوێژکار لە نوێنەرایەتی، پێشوازیان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ئەمەریکا ڕوون کردەوە و هەروەها کۆمەڵێک پێشنیاریان بۆ ستافی نوێنەرایەتی خستەڕوو تا لە ڕێگای خۆیانەوە بتوانن پردی پەیوەندیی لەنێوان دەستەی گەشتوگوزار و زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە لە ئەمەریکا دروست بکەن بە ئامانجی زیاتر پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە.

لای خۆیانەوە ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشان دا بۆ هەموو ئاسانکاری و هەماهەنگییەک کە خزمەت بکات بە کوردستان و زیاتر پێشخستنی کەرتی گەشتیاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.