Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:52

چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ڕێگاوبان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ قۆناغی جێ به‌جێ كردندان

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،د.ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەکی  ڕێگاوبانی بەسەرکردەوە وەک پڕۆژەی دیزاین کردن و بە دووساید کردنی ڕێگای سپیلک - خەلیفان، كه‌ بەدڕێژایی 10كم له‌ قۆناغی جێ به‌جێ كردن دایه‌.

بریكاری وه‌زاره‌ت  لەگەڵ ئەندازیار و تەکنیکارانی پڕۆژەکان گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان کرد و ڕێنمایی پێویستی پێدان و داوای لێکردن پڕۆژەكان بە بەرزترین کوالێتی جێبەجێ بکرێن.

جێگای ئاماژە پێدانە، له‌ ئێستادا دەروازەکانی هاتن و چوون له‌ خه‌لیفان سیمایەکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بۆتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتییان .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.