لە یەکەم پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی(ATM)له وڵاتی ئیمارات ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆمپانیا ودامەزراوەی گەشتیاری وڵاتان سەردانی ستاندی هەرێمی کوردستانیان کرد.
شاندی ههرێمی کوردستان میوانانیان ئاشناکرد بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و هانی وەبەرهێنەرانیاندا لەهەرێمی کوردستان لە بواری گەشتیاری وەبەرهێنان بکەن و لەم بارهیەوە حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو ئاسانکارییەکە.
هەروەها لەرێگەی درووستکردنی هەماهەنگی لە نێوان کۆمپانیاکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو پەرە بە ئاڵوگۆڕی گروپی گەشتیاری دەدرێت.
زیاتر لە 70 كۆمپانیای گەشتیاری و فڕۆكەوانی هەرێمی كوردستان بەشدارن لە پێشانگایەكی جیهانی لە دوبەی كه ئهمڕۆ دووشهممه دهستی پێكرد و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.
شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان یاوەری کۆمپانیاكان دەبن لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی (ATM)، پێشانگاکە كە بە یەکێک لە پێشانگا هەر گرینگەکانی جیهان لە بواری گەشتیاری ئەژمار دەکرێت، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری وڵاتان بەڕێوە دەچێت، بۆ یەکەمجاریشە هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 70 کۆمپانیای گەشتیاری و فرۆکەوانی بەشداری پێشانگاكە بكەن.
ئامانج لە بەشداریکردنی پێشانگاكە، بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی بەشداربووانی پێشانگا بە سروشت و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.