Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:05

سێ كەس دەستگیركران بەهۆی ئەوەی گژوگیا بەهارییەكانیان بە ڕەگەوە لێ كردبووەوە

کوردستان TV
100%

لە سنووری شارۆچكەی چۆمان بەهۆی لێكردنەوە و کردنی گژوگیای بەهارە بە ڕەگەوە، سێ کەس دەستگیركران و سزادران.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی شارۆچكەی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازگەی ناوپردان ئاگادارییان کردینەوە کە سێ هاووڵاتی لە کاتی گەڕانەوەیان لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی پابەندی پارێزگاری لە گژوگیا بەهارییەکان نەبوونە، بۆیە ڕێکاری پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند: هەموو هاووڵاتییانی کوردستان مافیان هەیە بۆ وەرگرتنی چێژی سروشتی دیمەنە ناوازەکانی باڵەکایەتی ببینن، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە رێگە لە هاووڵاتییان بگرێت، بەڵام هاووڵاتییانیش لە کاتی سەردانی کوێستانەکان و لە کاتی پابەندنەبوونیان بە پاراستنی کوێستانەکان، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

قایمقامی چۆمان ئاماژەی بەوەش دا كە هەر هاووڵاتییەک گژوگیای بەهارە بە ڕەگەوە لێ بكاتەوە، وەک ئەم سێ هاووڵاتییەی ئەمڕۆ، سزای دارایی دەدرێن و رێکاری توندیان لەگەڵدا دەکرێت.

چۆمان / کەریم سمکۆ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.