Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:33

هه‌ولێر..كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان داخرا

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان داخرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی5ی2024،  قائیمقامیه‌تی  قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی لیژنەیەکی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی داخرا.

 قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كارگه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێی بووه‌ و خاوەنەکەی ده‌ستگیر كرا و بۆ گرتنەبەری ڕێكکارە یاساییەکان بەرامبەر به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی، ڕەوانەی دادگا کرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.