Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:28

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵ لە سلێمانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌ ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 30ی4ی2024، لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 19.055 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2.001 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 531 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 649 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 127 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 286 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 119 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16.071 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 سۆنەر و 63 ئیكۆ و  17 نازور ئەنجام دراوە و 255 تیشك گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.