Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:44

بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر 5 کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر داخران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی لە هەولێر، داخست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە بەردەوامیی پشکنین و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی ، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر داخران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کواڵیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیانبەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.