رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی محەممەد سوڵتانپوور خەڵکی گوندی "دێ شەمس"، غەفوور شێخ ئەحمەدی تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی گوندی "عالیاوێ" و جەعفەر ڕەسووڵی 36ساڵ لە گوندی "بێمزورتێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركران.
ههنگاو ئاماژهی بهوهش داوه، ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هەرجۆرە بەڵگەیکی دادوەری دەستگیركراون.
سەرچاوەیک نزیک لە بنەماڵەی یەکێک لەم سێ هاووڵاتییە بە رێكخراوی هەنگاوی راگهیاند: " ئەم سێ هاووڵاتییە بە هۆی بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستگیركراون.
له كۆتاییدا ئاماژه بهوهش كراوه، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.