نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، يه‌كى ئايار، له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له هه‌موو كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و ماندووبوونيان ده‌گوشم و هيواى ئاسووده‌يى و خۆشگوزه‌رانى و سهرفرازييان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له كاتێكدا به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نجى كرێكاران و ڕۆڵى كارايان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتناندا ده‌ڕوانم، جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان و پێويستيى هه‌بوونى ياسايهكى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌ميانه ده‌كه‌مه‌وه كه زه‌مينه و ژينگه‌ى له‌بارى كاركردن و ژيانێكى باشتر بۆ چينى زه‌حمه‌تكێشى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بێنێته ئاراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ر له‌م ياده‌دا هانى سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانى كرێكاران ده‌ده‌م كارى باشتر بكه‌ن و هه‌وڵى زياتر بده‌ن بۆ دابينكردن و پاراستنى مافه‌كانى كرێكاران و ڕه‌خساندنى يه‌كسانى له دهرفهتهكانى كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چاودێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژيانيان له ده‌ست داوه و بايه‌خ و گرنگى به باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزه‌رانيان بدرێت.
له كۆتاییدا رایدهگهێنێت، يه‌كى ئايار له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هيواى پشوويهكى ئارام بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.