Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 16:57

بزانە ماوەی چەند رۆژ بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی داتاكان ئەم شەپۆڵەی بارانبارین كە ئێستا هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكەی گرتۆتەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت و رەنگە لە هەندێ ناوچەش ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

بەگوێرەی داتاكانی دەستەی كەشناسی عێراق شەپۆڵە بارانبارینەكە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە لەناوی خاكی عێراق دەستی پێ كردووە و لە رۆژانی داهاتووش تەواوی پارێزگاكان دەگرێتەوە.

لە شەپۆڵەكەدا باران بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت و رەنگە لە رۆژی هەینی یاخود شەممەی داهاتوو بەشێوەی قۆناغ كاریگەری شەپۆڵەكە كۆتایی پێ بێت.

بەگوێرەی داتاكان لەم شەپۆڵەی بارانباریندا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێ شوێن تەرزە و بارانی بەخوڕ دەبارێت و رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاویش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.